بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردی سووریا هەر لە سەرەتای هاتنی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵی 2014 وەکوو هاوپەیمانێکی خۆی چاوی لێکردووە، بەڵام ئەو هاوپەیمانییە ڕێگری نەکرد کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەوان.
کوردەکان لە هەر کوێ لە ئەمریکا بێ هیوا بوون، بۆ ڕاگرتنی تورکیا ڕوویان کردووەتە حکومەتی ناوەندی سووریا بەڵام بە وتەی بەرپرسانی کوردی سووریا، ئەو دانوستانە جگە لە ڕێککەوتنی سەربازی سنووردار ئەنجامێکی سەقامگیری نەبووە.
بە وتەی کارناسەکان، کوردەکان داوای پاراستنی پێکهاتەی سیاسی-سەربازی لە کوردستانی سووریا دەکەن بەڵام حکومەتی سووریا بەس لە سەر پاراستنی مافی فەرهەنگی و زمانی کوردەکان ڕێککەوتوون و قبووڵیان کردووە.
لە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری نیو عەرەب هاتووە کە پشت بەستنی زۆری کوردەکان بە ئەمریکا وەکوو تەنیا ئامێری کوردەکان بەرانبەر دیمەشق دەرکەوتووە. بەڵام ئەمریاک نیشانی داوە کە پاڵپشتێکی گونجاو نییە و هەر وەک بینیمان چەندین جار بەرانبەر تورکیا پشتی کوردی بەردا.
ئەو گۆڤارە هۆشداریی داوەتە کوردەکان لەوانەیە بە سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024، هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچە بچنە دەرەوە و ئەو کاتەیە کە کوردەکان تەنیا دوو ڕێگایان لە بەردەم دەمێنێت: یان شەڕ لەگەڵ تورکیا و یان پاشەکشێ لە داخوازییەکان بەرانبەر دیمەشق.
Your Comment